Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فۆتۆگرافەری کۆڕەوەکەی کورد کۆچی دواییکرد


په‌یام 


یاننیس بێهراكیس، براوەی خەڵاتی پوڵتزەر و فۆتۆگرافەری ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز کە وێنەی کۆڕەوەکەی ساڵی 1991ی باشوری کوردستانی گرت، لە تەمەنی 58 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.


بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، بێهراكیس، دوێنێ یەكشەممە بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دواییكردوە، ئەو خاوەنی پڕماناترین وێنەكانی كارەسات و روداوە جیهانییەكان بوە و لە رێگەی فۆتۆكانییەوە پەیامی زۆری بە جیهان گەیاندوە. 

یاننیس بێهراكیس یەكێكە لەو فۆتۆگرافەرە بەناوبانگانەی وێنەی كۆڕەوەكەی گەلی كورد لە ساڵی 1991دا لە باشوری كوردستانەوە بەرەو سنورەكانی توركیا چركاندوە، وێنەكانی بونەتە بەشێك لە مێژووی كورد كە مەینەتی ئەوكاتەی گەلی كورد دەگێڕنەوە. 

بە درێژایی دەیان ساڵ توانیویەتی چیرۆكی ئاڵنگاری و ململانێكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا و ئاسیا و ئەوروپا لەڕێگەی وێنەكانییەوە بگێڕێتەوە و لە ساڵی 2016دا لە گواستنەوەی وێنەی قەیرانەكانی پەنابەراندا تیمەكەی توانی خەڵاتی پرێستیجەس وەربگرێت.

ئەو فۆتۆگرافەرە وێنەی رووداو و کارەساتەکانی هەریەکە لە (جەنگی ئەفغانستان، کۆڕەوی کورد لە ساڵی 1991 ئاوارەبونی هەزاران هاوڵاتی کۆسۆڤۆ لە ساڵی 1988 جەنگی چیچان، بومەلەرزەی کشمیر، بەهاری عەرەبی، دۆخی کۆچبەرانی جیهان) گرتووە.

بێهراكیس، لە دایكبوی ساڵی 1960ی وڵاتی ئەسینایە، ناسراوە بە وێنەگری كارەساتە سروشتییەكان و ململانێكان لە جیهاندا، بۆ ماوەی 30 ساڵ لەو كارەی بەردەوامبوە تا سەرەنجام بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانیلەدەستدا.



909 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2019

بابەتی زیاتر