Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی‌و پارتی له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌ت‌و پرسی كه‌ركوك ڕێككه‌وتن

په‌یام

یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نۆی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و پرسی كه‌ركوك و به‌غدا رێككه‌وتن.

هه‌ریه‌ك له‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی و نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی له‌ شاری هه‌ولێر رێككه‌وتنی سیاسیی نێوانیان واژوو كرد.

رێوره‌سمی واژوكردنی رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسییی هه‌ردوو حزب به‌ڕێوه‌چوو.

دوای واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی رایگه‌یاند كه‌ له‌گه‌ڵ پارتی پێكه‌وه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌یان ده‌پارێزن و جێبه‌جێی ده‌كه‌ن.

هاوكات وته‌بێژه‌كانی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا.

مه‌حمود محه‌مه‌د، وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند رێككه‌وتنی نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ ته‌بایی و باشتركردنی بژێویی ژیانی خه‌ڵكه‌ و واژوكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ش له‌ كات و ساتێكی باشدایه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه‌كه‌ش وته‌بێژی پارتی رایگه‌یاند رێككه‌وتنه‌كه‌ شتێكی شاردراوه‌ی تێدا نییه‌ و له‌كاتی جێبه‌جێكردنیدا ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوكیش وتی‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوان مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌و پرسه‌ به‌ خواستی هه‌ردوولا یه‌كلاكراوه‌ته‌وه‌.

هاوكات له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی وتی‌ گره‌نتی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ متمانه‌یه‌ و لیژنه‌یه‌كیش به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ ده‌كات.

355 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2019

بابەتی زیاتر