Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌رشه‌د ساڵحی: پۆستی پارێزگاری‌ كه‌ركووك مافی سیاسیی توركمانه‌

په‌یام

ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراق ڕایگه‌یاند: كه‌ركووك، عێراق و ناوچه‌كه‌ ده‌سووتێنێت.

ڕاشیگه‌یاندووه‌: پارته‌ كوردییه‌كان ده‌یانه‌وێت كه‌ركووك له‌ رووی سیاسیی و ئه‌منییه‌وه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ن و، ئه‌گه‌ر به‌غداش به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ بێ ده‌نگ بێت ئه‌وا ئه‌و قه‌یرانه‌ی روو ده‌دات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كه‌ ده‌بێت.

وتیشی: له‌ئێستادا پارتی و یه‌كێتی له‌ رێككه‌وتنه‌كانیاندا كه‌ركووك وه‌ك ئامڕازێكی گوشار به‌كارده‌هێنن، كه‌ ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌و شاره‌ قه‌یرانی سیاسی سه‌رهه‌ڵبدات.

هه‌رله‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ئه‌رشه‌د ساڵحی‌ جه‌ختیشیكرده‌وه‌: جگه‌ له‌ گه‌لی توركمان هیچ كه‌سێك ناتوانێت بڕیار له‌ داهاتووی كه‌ركووك بدات و، ئه‌و پرسه‌ بابه‌تی توركمانه‌كان و به‌غدایه‌ و پۆستی پارێزگاری‌ كه‌ركووكیش شه‌رعیترین مافی سیاسیی توركمانه‌كانه‌.

ئه‌رشه‌د ساڵحی به‌یه‌كێك له‌ كه‌سایه‌تیه‌ ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی توركمان داده‌نرێت كه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ ئاراسته‌ ده‌كرێت.

وته‌كانی ساڵحیی له‌كاتێكدایه‌ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پارتی و یه‌كێتی له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕێككه‌وتنامه‌یه‌كیان واژوكرد، كه‌تیایدا هه‌ردولا له‌سه‌ر دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كه‌ركوك ڕێككه‌وتوون.  

669 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2019

بابەتی زیاتر