Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ قه‌زای سۆران هاوڵاتیه‌ك هه‌وڵی سوتاندنی بازاڕێك ده‌دات

په‌یام

له‌ قه‌زای سۆران له‌لایه‌ن هاولاَتیه‌كه‌وه‌ ئاگر له‌ دوكانێك به‌رده‌درێت و  رێگری له‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیش ده‌كات كۆنترۆلی ئاگره‌كه‌ بكه‌ن.

به‌رێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران به‌په‌یامی راگه‌یاند دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی‌ تیمه‌كانیان له‌ ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ناو بازاری سۆران، ده‌ستبه‌جێ تیمی ئاماده‌باشی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی گه‌یشته‌ شوێنی روداووه‌كه‌.

سۆران عیماد رێكانی ئه‌وه‌شی خستۆته‌ روو له‌لایه‌ن هاولاَتیه‌كه‌وه‌ هه‌وڵی سوتاندنی بازاڕێك دراوه‌، سه‌ره‌رای سوتاندنی دوكانێك رێگری له‌ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی كردووه‌ ئاگره‌كه‌ بكوژێننه‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌ری به‌گری شارستانی سۆران وتیشی له‌لایه‌ن تیمه‌كانی بنكه‌كه‌وه‌، تاوانباره‌كه‌ راده‌ستی‌ پۆلیسی فریاكه‌وتن كرا و  ئاگره‌كه‌ش له‌لایه‌ن به‌رگری شارستانی  كۆنترۆلكرا و رێگه‌ نه‌درا ئاگره‌كه‌ ته‌شه‌نه‌بسێنێت.


344 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2019

بابەتی زیاتر