Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

شاسوار عه‌بدولواحید: پارتی‌‌و یه‌كێتی‌ به‌ دیموكراسییانه‌ نه‌ڕۆن، چاره‌نوسیان وه‌ك سه‌دام ده‌بێت

په‌یام

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ رایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی هێز و پێشمه‌رگه‌ و ده‌زگای ئه‌منیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئازایه‌تیان نییه‌.

شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ دوای ئه‌وه‌ی 24 كاژێر ده‌ستبه‌سه‌ر بوو و ئازادكرا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی ئه‌نجامدا و وتی‌، یه‌پامێكمان هه‌یه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو پارتی و یه‌كێتی، راسته‌ ئاسایش و پۆلیس و ده‌زگای ئه‌منیتان هه‌یه‌، به‌ڵام ئازایه‌تیان نیه‌. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌بێت ئێمه‌ نموونه‌ی شۆڕشی ئێرانی بهێنینه‌وه‌ به‌رچاوی خۆمان، كاتێك شا ئه‌و هه‌موو ده‌بابه‌ و تانك و زرێپۆشه‌ی خستبووه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان، خه‌ڵكانێكی زۆر ته‌نیا به‌ جلوبه‌رگه‌كانیان چوون شۆڕشیان ئه‌نجامدا و رووبه‌ڕووی ئه‌و هه‌موو تانك و زرێپۆشه‌ بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا كۆتاییان به‌و رژێمه‌ هێنا و نه‌ تۆپ، نه‌ فڕۆكه‌ و نه‌ سه‌ربازه‌كانیشیان فریای ئه‌و رژێمه‌ نه‌كه‌وتن.

شاسوار عه‌بدولواحید راشیگه‌یاند، ته‌نها دوو رێگا له‌ به‌رده‌م حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدایه‌، یان به‌ رێگایه‌كی دیموكراسییانه‌ بڕۆن یان چاره‌نوستان وه‌ك سه‌دام حسێن و داروده‌سته‌كه‌ی ده‌بێت.

رونیشیكرده‌وه‌، گرتن، ئازاردان و كوشتن ساردیان ناكاته‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌وان خۆیان بۆ مردن داناوه‌ و چاوه‌ڕوانی هه‌موو كاردانه‌وه‌یه‌كن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌.

506 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2019

بابەتی زیاتر