Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵ: سه‌روه‌ریی ڕاپه‌ڕین به‌ خوێنی شه‌هیدان‌و خۆڕاگریی هاوڵاتیان تۆماركرا

په‌یام

له‌ ساڵیادی ڕاپه‌ڕین دا، ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و داوای نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.

ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ية

بسم الله الرحمان الرحیم
جەماوەری كوردستان
هاوڵاتیانی دەروازەی ڕاپەڕین
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان

بەبۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەكەی ئازاری 1991 پیرۆزبایی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانتان پێڕادەگەیەنین.


ئەو ڕاپەڕینەی كە سەروەرییەكەی بەخوێنی شەهیدان و خۆڕاگری خەڵكی كوردستان تۆماركرا، ڕاپەڕینێك دژبە ستەم و زۆرداری و لە پێناو ئازادی و خۆشگوزەرانی ئەم گەلەدا بەرپاكرا، لە ئەنجامدا پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان پێكهێنرا.
بەڵام مەخابن جەماوەری كوردستان ئەوەی لە پێناویدا ڕاپەڕین و سەروماڵی خۆیان كردە قوربانی پاش دەیان ساڵ لە دەسەڵاتی كوردی بەتەواوەتی بەماف و خۆشگوزەرانیان نەگەشتوون و بەڵگەش زۆرە لەسەر ئەم ڕاستیانە لەسەرویانەوە پاش (28)ساڵی دەسەڵاتی كوردی لەهەرێمی كوردستاندا فەرمانبەرانی كوردستان چاوەڕوانی نەمانی سیستەمی پاشەكەوتی موچەن و خەڵكی كوردستان داوای چارەنوسی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكەن.

هیواخوازین دڵسۆزانی گەل و نیشتمان بە پارت و كەسایەتی و ڕێكخراو گشت چین و توێژەكانەوە لەهەوڵی خزمەت كردنی هاوڵاتیانی كوردستاندابن و با كابینەی نوێی حكومەت و دامەزراوەكانی تری هەرێم خەمیان خەمی خەڵك بێ‌ و هەوڵی بنەبڕكردنی گەندەڵی و بەرپاكردنی شەفافیەت و دابینكردنی خزمەتگوزاری بدەن بۆ هاوڵاتیان.

كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
ئەنجومەنی سیاسی
4-3-2019


325 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2019

بابەتی زیاتر