Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روانگه‌ی سوری: چه‌كدارانی داعش له‌ باغۆز خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده‌ ده‌كه‌ن

په‌یام

روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت (150) چه‌كداری رێكخراوی داعش له‌ شارۆچكه‌ی باغۆز خۆیان راده‌ستی هه‌سه‌ده‌ كردووه‌.

روانگه‌ی سوریا له‌ زاری به‌رپرسانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات بڵاویكرده‌وه‌، رێڕه‌وی ئارام له‌ شارۆچكه‌ی باغۆز بۆ ئه‌و چه‌كدارانی داعش كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان راده‌ست بكه‌ن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا (150) چه‌كدار خۆیان راده‌ست كردوه‌.

خۆ راده‌ستكردنی ئه‌و چه‌كدارانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوا كاروانی هاوڵاتیان له‌ باغۆز ده‌رچون و له‌ رۆژی شه‌ممه‌وه‌ هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ی ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستیپێكردوه‌، به‌ڵام به‌هۆی بۆمبڕێژكردنی رێگا و هێرشی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو، پێشڕه‌وییه‌كان به‌هێواشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هاوكات جۆن بۆڵتۆن، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا وتی‌ داعش زۆر نزیكه‌ له‌ روخان و له‌ ماوه‌یه‌كی زۆر نزیكدا سه‌ركه‌وتن راده‌گه‌یه‌نن. 

214 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2019

بابەتی زیاتر