Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی‌.. دانپێدانانی دوو تۆمه‌تبار بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ كچان كردووه‌

په‌یام

پۆلیسی سلێمانی دانپێدانانی دوو تۆمه‌تباری گه‌نجی دانیشتووی شاری سلێمانی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆی نه‌شیاویان له‌ كچان كردووه‌.

وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، ئه‌و گه‌نجانه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ و ڤیدیۆی نه‌شیاویان له‌و كچانه‌ كردووه‌ كه‌ پێشتر به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان په‌یوه‌ندیان هه‌بووه‌ له‌ گه‌ڵیاندا.

یه‌كێك له‌ گه‌نجه‌كان له‌ دانپێدانانه‌كه‌یدا ده‌ڵێت گه‌نجێكی شاری سلێمانیم، ته‌مه‌نم 18 ساڵه‌، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كم هه‌ستاوین به‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌ چه‌ند كچێكی هاوڕێمان كه‌ له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سناپ چات و ئینستاگرامه‌وه‌ داوای وێنه‌ و ڤیدیۆی نه‌شیاومان لێكردون و دواتر هه‌ڕه‌شه‌مان لێكردون به‌ بلاَوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌و ڤیدیۆكانیان.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی داوا له‌و كه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ نیازێكی خراپیان هه‌یه‌و ده‌یانه‌وێت وێنه‌ و ڤیدیۆی خه‌ڵكی بڵاوبكه‌نه‌وه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌و كارانه‌، چونكه‌ ئه‌مڕۆ بێت یان سبه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێن و روبه‌ڕوی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه‌.


205 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2019

بابەتی زیاتر