Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاش ململانێیه‌كی‌ زۆر له‌سه‌ر پۆست‌و ئیمتیازاته‌كان، پارتی‌و یه‌كێتی ڕیككه‌وتن

په‌یام

پاش 5 كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌ی‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ له‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ یه‌كێتی‌ له‌ شاری‌ هه‌ولێر دواجار له‌ مه‌راسیمێكدا نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی كوردستان و كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رێككه‌وتنی نێوان پارتی و یه‌كێتییان بۆ قۆناخی داهاتوو واژۆكرد. 

به‌پێی‌ زانیاریه‌كان رێككه‌وتنه‌كه‌ له‌ 18 خال پێكدێت و تایبه‌ته‌ به‌ پرسی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وپرسی‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك و وه‌زیری‌ دادی‌ عێراق.

هاوكات هه‌ر به‌پێی‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ پێش نه‌ورۆز سه‌رۆكی‌ په‌رله‌مان ده‌درێته‌ یه‌كێتی‌  و رزگاری‌ عه‌لی‌ وه‌كو پارێزگاری‌ كه‌ركوك و نێچیرڤان بارزانیش وه‌كو سه‌رۆكی‌ هه‌رێم ده‌ست به‌كارده‌بێت و له‌ هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌ش گفتوگۆی‌ جدی‌ بۆ پێكهێنانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كرێت.


249 جار خوێندراوەتەوە
04/03/2019

بابەتی زیاتر