Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا گه‌مارۆ ئابورییه‌كانی سه‌ر كوبا توندتر ده‌كات


په‌یام

ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دۆسیەی دادگایکردنی ئەو کۆمپانیا بیانیانەی لە دادگاکانی ئەمریکا کردەوە کە مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ کوبا دەکەن.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە کۆکشی سپی بڵاوکراوەتەوە،  ئەو گەمارۆیەی بۆ ماوەی ٦٠ ساڵە بەسەر کوبادا سەپێنراوە، توندتر دەکرێت. 

بەپێی ئەو بڕیارەی دەرکراوە، دۆسیەی دادگایکردنی ئەو کۆمپانیا بیانیانەی کە لە ئەمریکا مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیا و دامەزراوەکانی حکوومی کوبادا دەکەن، کرایەوە. 
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەمبارەیەوە بڵاوکراوەتەوە، "ئەم بڕیارەی دەرکراوە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، ھاوکاریمان دەکات لە چاودێریکردنی کوبا لە پێناو دەستەبەرکردنی دیموکراسی لەو وڵاتە. ھۆشداری دەدەینەوە ئەو کەس و دامەزراوانەی کە بازرگانی لەگەڵ کوبا دەکەن، نەبنە ئامرازێک بەدەستی دیکتاتۆریەتی کوبا". 

بەپێی زانیاری ئەنجوومەنی ئابووری و بازرگانی ئەمریکا-کوبا کە رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنییە، لە دوای ئەم بڕیارە دۆسیەی دادگایکردنی کۆمپانیا بیانییەکانی ٢٠ وڵات لە ئەمریکا دەکرێتەوە. 

71 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2019

بابەتی زیاتر