Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مه‌ریكا.. به‌هۆی زریان و ره‌شه‌باوه‌، 23كه‌س گیانیانله‌ده‌ستدا


په‌یام

تۆڕی هه‌واڵی ( بی بی سی) له‌سه‌ر زاری به‌پرسانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ بلاَویكرده‌وه‌، زریان و ره‌شه‌بایه‌كی به‌هێز روی له‌ناوچه‌ی ( لی كاوه‌نتی) ویلایه‌تی ئاڵه‌بامای ئه‌مه‌ریكا كردوه‌ و، به‌وهۆیه‌وه‌ 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.

بی بی سی ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌دان كه‌س به‌هۆی ئه‌و زریان و تۆفانه‌وه‌ بریندار و بێسه‌روشوێن بون، بۆیه‌ مه‌ترسی دۆزینه‌وه‌ی ده‌یان ته‌رمی دیكه‌ش هه‌یه‌ و، سه‌رباری ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه‌ زۆرنه‌ش كه‌ به‌ر ناوچه‌كه‌ كه‌وتووه‌، به‌لاَم هێشتا زیانه‌ مادده‌یه‌كان به‌ته‌واوی ده‌ستنیشان نه‌كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كانی یه‌كه‌ی خزمه‌تگوزاری كه‌شوهه‌وای ویلایه‌تی ئاله‌باماش، خێرایی ره‌شه‌باو زریانه‌كه‌ 266 كیلۆمه‌تر بوه‌ له‌كاتژمێرێكداو، تا چه‌ند كاتژمێركیش به‌رده‌وام بوه‌.

150 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2019

بابەتی زیاتر