Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بدولستار مه‌جید: ئامانجی ڕاپەڕین گۆڕینی ستەمکارێک بوو بە لەشکرێک دز و گەندەڵ؟


په‌یام

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌ باره‌ی‌ ساڵرۆژی‌ راپه‌رینی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستانه‌وه‌ ده‌ڵێت، ئەگەر ڕاپەڕین وەک هەڵاتنی ڕۆژێکی نوێ و سەرەتایەکی ئومێد بەخش لە مێژووی هەرێمی کوردستان سەیر بکرێت، بەڵام ئەو دەسەڵات و حوکمڕانییەشی لەدایکبووی ڕاپەڕین بوو لە ئاستی ئەو خەون و خەیاڵەی خەڵکی کوردستاندا نەبوو کە سەدان هەزار قوربانیی بۆ درا .

عه‌بدولستار مه‌جید، ده‌شڵێت، هەر لەگەڵ ڕاپەڕیندا دەستکرا بە تاڵانیی و ئەوەشی حکومەتی بەعس لە دامەزراوە حکومییەکاندا لەدوای خۆی بەجێیهێشتبوو، کەوتە بەر شاڵاوی فەرهود و تاڵانیی و ئەم دیارە ئابڕووبەرانەیە لە زیهن و یادەوەرەیی هەمووماندا ماوەتەوە .

 سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاماژه‌شی‌ بۆ ئه‌وه‌كردووه‌، گەندەڵیی و تاڵانکردنی سامانی گشتیی و برسیکردنی خەڵک دوای ٢٨ ساڵ لە دەسەڵاتی کورد، دەرەنجامی ئەو کلتوری تاڵانکردن و پاوانخوازییەی ساتی یەکەمی ڕاپەڕینە کە بەشێک لە شۆڕشگێڕەکانی شاخ لەگەڵ دابەزینیان لە شاخ و هاتنیان بۆ ناو شاره‌کان، کردیانە بەدیلی پاراستن و گەشەپێدان و بونیادنانەوە !

عه‌بدولستار مه‌جید، سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنی‌ كۆمه‌ڵ، راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئێستاش کە ٢٨ هەمین ساڵیادی ڕزگاربوون لە ژێردەستەیی بەعسییەکان دەکەینەوە، هەست ناکەی گەشەکردن لە عەقڵییەتی حوکمڕانیی هێزە دەسەڵاتدارەکاندا روویدابێ و تا ئەم ساتەش ململانێ و کێبڕکێکان، هەمان ڕیتم و کلتوری سڕینەوەی سەردەمی شاخ و فەرهودی ڕۆژە سەرەتاییەکانی ڕاپەڕینیان هەیە !

هاوكات ئه‌وه‌شی‌ نووسیوه‌، هەموو ساڵێک لە یادی ڕاپەڕیندا زۆر قسە لەسەر ئەم ڕۆژە دەکرێ و زۆری پیادا هەڵدەوترێ، بەڵام پرسیارە گرنگە ئەوەیە "خەڵک بۆ ئەمە ڕاپەڕینی کرد ؟"

عه‌بدولستار مه‌جید ده‌شپرسێت، ئایا ئامانجی ڕاپەڕین گۆڕینی ستەمکارێک بوو بە لەشکرێک دز و گەندەڵ ؟!

215 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2019

بابەتی زیاتر