Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی له‌باره‌ی به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان؛ بڕیاریدا


په‌یام

دوای رێککەوتنی یەکێتی و پارتی، فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکانی داھاتووی پەرلەمان دەکات و وا چاوەڕوان دەکرێت، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی 3/10 پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە.

لوقمان وەردی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بە میدیای یه‌كێتی راگەیاند: دوای ئەوەی رێککەوتنێکی سیاسی لە نێوان یەکێتی و پارتی ئیمزاکرا، فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەی داھاتووی پەرلەمان دەکات، بەڵام کۆمەڵێک رێوشوێن ھەیە پێویستە بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان بگیرێتەبەر.

وتیشی: بڕیار بوو رۆژی چوارشەممە پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە، بەڵام ئەو کۆبوونەوەیە دواخراوە، ھەرچەندە وادەی کۆبوونەوەی داھاتوو دیارینەکراوە، چاوەڕوان دەکەن رۆژی یەکشەممەی داھاتوو دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت.

سەبارەت بە پشکی یەکێتی لە لیژنەکانی پەرلەمان لوقمان وەردی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، فراکسیۆنەکەیان ناوی ئەندامانی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئامادە کردووە، لە گەڵ فراکسیۆنەکانی تر لە دانوستاندادەبن بۆ ئەوەی بەرکەوتەی فراکسیۆنی یەکێتی لە لیژنەکاندا یەکلایبکەنەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت سەرۆکایەتیی 3  لیژنە و 3 بڕیاردەر و 3 جێگری سەرۆکی لیژنە بەرکەوتەی یەکێتی بێت.

434 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2019

بابەتی زیاتر