Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتی‌ پرسی‌ به‌شداریكردن له‌ حكومه‌ت‌و په‌رله‌مان تاوتوێ ده‌كات


په‌یام

بڕیاره‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجامبدرێت و پێشبینیش ده‌كرێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت و په‌رله‌مان یه‌كلابكرێته‌وه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا یه‌كێتی پرسی وه‌رگرتنی یه‌كێك له‌ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم یه‌كلا ده‌كاته‌وه‌و كاندیدیشی بۆ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بێت.

راشگه‌یه‌نراوه‌، هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی پۆستی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ ده‌كرێت كه‌ یه‌كێتی داوای ده‌كات و به‌شداری حكومه‌تی پێده‌كات.

میدیای یه‌كێتی بڵاویكردوه‌ته‌وه‌" به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له‌ سه‌رۆكی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ كه‌ بریتین له‌ ( سه‌رۆكی هه‌رێم، سه‌رۆكی حكومه‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان) ئیستحقاقی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان هێزی یه‌كه‌م سه‌رۆكی حكومه‌تی به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه‌ هێزی دووه‌م كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ مافی خۆیه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم یان سه‌رۆكی په‌رله‌مانی به‌ربكه‌وێت، كه‌ بێگومان ئه‌و پرسه‌ش له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كلاده‌بێته‌وه‌."

288 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2019

بابەتی زیاتر