Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هاوپه‌یمانان هاته‌ده‌نگ


په‌یام


فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان سەربە وەزارەتی بەرگری عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی جووڵە و چالاکییەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عێراق بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوێکدا ھاتووە "ھێزەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش ھیچ ئۆپەراسیۆنێک لە زەمین و ئاسمانی عێراق ئەنجام نادەن، ئەگەر سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان، عادل عەبدولمەھدی رەزامەندی لەسەر نیشان نەدات".

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان راشیگەیاندووە "جووڵە و چالاکییەکانی ھێزەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە زەمین و ئاسمانی عێراق خراوەتە چوارچێوەی کاری ورد و مەرجدارەوە، جگە لەوەیش ھەر چالاکییەک ئەگەر ھێزەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە وڵات ئەنجامی بدەن، دەبێت فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق، ھەروەھا ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان رەزامەندی لەسەر نیشان بدەن".

لە راگەیەندراوەکەدا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان هەروەها روونیکردووەتەوە "ھێزەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، ھیچ ئۆپەراسیۆنێکیان لە رۆژئاوای ئەنبار ئەنجام نەداوە و سەرجەمیان لە لایەن ھێزە عێراقییەکانەوە ئەنجامدراون، ژمارەیەکیان نەبێت کە بە پشتیوانی ئاسمانیی ھێزەکانی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش ئەویش بە ھەماھەنگی و مۆڵەتی دیاریکراو ئەنجام دەدرێن".

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان روونشیکردووەتەوە کە پەیوەندییەکانیان بەردەوامە لەگەڵ ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە سەروویانەوە مەشق و راھێنان، راوێژکاریی و پشتیوانی لۆجیستی.

304 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2019

بابەتی زیاتر