Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران.. به‌بۆنه‌ی یادی "شۆڕشی ئیسلامی"ـیه‌وه‌؛ 40 هه‌زار زیندانی ئازادكران


په‌یام


سه‌رۆكی دادگای كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند 70 هه‌زار كه‌س سوودیان له‌ بڕیاری لێبووردن بینووه‌ كه‌ به‌ بۆنه‌ی 40یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ئێران ڕاگه‌یه‌ندرابوو.

سادق لاریجانی كه‌ له‌لایه‌ن رێبه‌ری ئایینی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كان دامه‌زرێنراوه‌، دوا كۆبوونه‌وه‌ی به‌ سیفه‌تی سه‌رۆكی دادگا ئه‌نجامدا و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی وڵات كرد. 

لاریجانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاند كه‌ 70 هه‌زار كه‌س سوودی له‌ بڕیاری لێبووردن به‌ بۆنه‌ی 40یه‌مین ساڵیادی شۆڕشی ئێران، بینیوه‌ و 40 هه‌زار كه‌سیش ئازاد كراون و سزای 30 هه‌زار زیندانیش سوك كراوه‌. 

به‌پێی مادده‌ی 11ی ده‌ستووری ئێران، خامنه‌یی مافی ده‌ركردنی بڕیاری لێبووردنی زیندانیانی هه‌یه‌.


342 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2019

بابەتی زیاتر