Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سعودیه‌ به‌ بڕی 15 ملیار دۆلار سیستمی ناوچه‌ی به‌رگریی ئاستبه‌رز له‌ ئه‌مریكا ده‌كرێت


په‌یام

حكومه‌تی‌ سعودیه‌ به‌ بڕی 15 ملیار دۆلار سیستمی ناوچه‌ی به‌رگریی ئاستبه‌رز له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوه‌كانی‌ ئه‌مریكا ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا به‌ مه‌به‌ستی درووستكردنی سیستمی ناوچه‌ی به‌رگری ئاستبه‌رز بۆ سعودیه‌ ته‌نده‌رێكی  به‌ بری 945 ملیۆن و 900 هه‌زار دۆلارداوه‌ته‌ كۆمپانیای لۆكهید مارتن كه‌ كۆمپانیایه‌كی‌ زه‌به‌لاحی بواری به‌رگریه‌.

پنتاگۆن راپۆرتی خۆی سه‌باره‌ت به‌ ته‌نده‌ره‌كانی به‌رگریی و چه‌ك له‌ مانگی ئاداردا، بڵاوكرده‌وه‌ و ئه‌وه‌ی‌ له‌نێو راپۆرته‌كه‌دا بووه‌ته‌ جێگه‌ی سه‌رنج، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ له‌ بۆ ته‌نده‌ره‌كه‌ دراوه‌ كه‌ وه‌ك ئه‌و كارانه‌ی ته‌نده‌ره‌كه‌ی ته‌واوبووه‌ ناوی هاتووه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌ ماوه‌ی ته‌نده‌ره‌كه‌ له‌نێوان 28ی شوبات تا 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2016دایه‌ .

له‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ له‌ میدیای ئه‌مریكیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ سعوودیه‌ پێشنیازه‌كه‌ی واشنتۆنی بۆ كرینی‌ كۆی سیسته‌مه‌كه‌ به‌ به‌های 15 ملیار په‌سه‌ند كردوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ خۆ ده‌رباز بكات له‌ فشاره‌كانی واشنتۆن كه‌ به‌ هۆی تاوانی كوشتنی جه‌مال خاشقجی-یه‌وه‌ خستبویه‌سه‌ر سعودیه‌.

195 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2019

بابەتی زیاتر