Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ ڕۆژئاوا ده‌كات


په‌یام

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ وڵاتانی‌ ڕۆژئاوا ده‌كات.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند بۆ چه‌ند جارێكه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم، دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمییدا، ئێران پابه‌نده‌ به‌ به‌ڵێنه‌كانی له‌ هه‌مبه‌ر چالاكییه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی.

 وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌ وێرای درۆ و ناڕاستییه‌كانی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل و سه‌رۆكی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانیان دژ به‌ ئێران، جارێكی دیكه‌ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆم ئه‌وه‌ی دووپاتكرده‌وه‌ كه‌ ئێران پابه‌نده‌ به‌ به‌ڵینه‌كانی له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌ی ئه‌مریكا لێی كشاوه‌ته‌وه‌.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هۆشداری دایه‌ ولاَتانی‌ رۆژئاوا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ و وتی خه‌ریكه‌ ئارامی له‌ ده‌ست ده‌ده‌ین.

130 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2019

بابەتی زیاتر