Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی پیران: كۆشكی سپی له‌سه‌ر دۆسیه‌ی خاشقچی هه‌نگاوی پێویستی نه‌گرتوه‌ته‌به‌ر


په‌یام


ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، ناره‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ كه‌ هه‌نگاوی پێویستی نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر له‌باره‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نووس، جه‌مال خاشقجی له‌نێو كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ له‌ ئیستانبوڵ.

له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا، سیناتۆرانی ئه‌ندام له‌ كۆمیته‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا زانیاریان له‌ به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ وه‌رگرت له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ و ره‌خنه‌یان له‌ حكوومه‌ت گرت له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و ماوه‌یه‌ زانیاری نوێ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌ و هه‌نگاوی پێویستی نه‌گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌كه‌ی سعودیه‌یه‌دا.

سیناتۆره‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبوونی 120 رۆژ به‌سه‌ر داواكاری كۆمیته‌كه‌ بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر حكوومه‌تی ریازدا تا ئیستا وه‌ڵامیان نه‌دراوه‌ته‌وه‌، جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌و دۆخه‌دا، پێویسته‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران خۆی بڕیار بدات له‌باره‌ی سزاكانه‌وه‌.


104 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2019

بابەتی زیاتر