Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ ساڵه‌كانی‌ 2014 - 2016ـی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێمی كوردستان خه‌رجده‌كرێت


په‌یام


دادگای ڕه‌سافه‌ی به‌غدا به‌ بڕیارێك حكومه‌تی‌ عێراقی‌ پابه‌ند كرد به‌ خه‌رجكردنی‌ 550 ملیار دینار قه‌رزی‌ پاره‌ی گه‌نـمی جووتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ ماوه‌ی‌ یه‌ك مانگدا.

ڕێبین شه‌مامكی‌، پارێزه‌ری‌ خۆبه‌خشی دۆسیه‌ی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم، ئاشكرای‌ كرد "دادگای‌ ڕه‌سافه‌ بڕیاری‌ كۆتایی‌ له‌باره‌ی‌ دۆسیه‌ی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ ساڵه‌كانی‌ (2014 و 2015 و 2016)ی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێمی كوردستان داوه‌".
ناوبراو ڕایگه‌یاند "به‌پێی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگا، پێویسته‌ حكومه‌تی‌ عێراق له‌ ماوه‌ی‌ 30 ڕۆژدا 550 ملیار دینار پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم خه‌رج بكات".

پارێزه‌ری‌ خۆبه‌خشی دۆسیه‌ی‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "تانه‌كه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ بازرگانیی عێراق له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای‌ كارگێڕی‌ بۆ خه‌رجكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ و، چیتر مافی‌ تانه‌دانی‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ نییه‌ و پێویسته‌ پێوه‌ی‌ پابه‌ند بێـت".

له‌ ساڵی‌ 2014 بۆ 2017 وه‌زاره‌تی‌ بازرگانیی‌ عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ گه‌نمی‌ جووتیارانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام به‌شێكی‌ زۆر له‌ پاره‌كه‌ی‌ خه‌رج نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پاره‌ی‌ گه‌نمی‌ جووتیارنی‌ پارێزگاكانی‌ دیكه‌ی‌ عێراقی‌ خه‌رج كردووه‌.


602 جار خوێندراوەتەوە
05/03/2019

بابەتی زیاتر