Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌ئه‌گه‌ری‌ كڕینی‌ S-400؛ ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی‌ سه‌پاندنی‌ سزا به‌سه‌ر توركیادا ده‌كات


په‌یام

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌گه‌ر توركیا سیستمی به‌رگری ئاسمانیی S-400 له‌ رووسیا بكڕێت، ره‌نگه‌ سزای جۆراوجۆری به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.

جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رۆبێرت پالادینۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له‌باره‌ی S-400 نه‌گۆڕاوه‌ و هه‌وڵی توركیا بۆ كڕینی ئه‌و سیستمه‌ له‌ رووسیا به‌جددی ئه‌مریكای نیگه‌ران كردووه‌.

رۆبێرت پالادینۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ ده‌خوازن له‌باره‌ی سیستمی به‌رگری ئاسمانیی له‌گه‌ڵ توركیا به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ن، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه‌ سیستمی پاتریۆت و سیستمه‌كانی دیكه‌یان بۆ توركیا پێشنیازكردووه‌ تا هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكات و وتی: "به‌ڕوون و ئاشكرایی هۆشداریمانداوه‌ له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر توركیا S-400 له‌ رووسیا بكرێت، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی دووباره‌ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌شداریکردنی له‌ به‌رنامه‌ی F-35 بكرێت و گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ داهاتوودا بكه‌وێته‌ مه‌ترسییه‌وه‌. ئەمە جگە لەوەی لە چوارچێوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی دوژمنەکانی ئەمریکا لە رێگای سزاکانەوە، گوزارشتمان لەوەکردووە کە رەنگە سەرجەم دەوڵەت، دامەرزراوە تایبەت و کەسەکانی بەشدار لە کڕینی سیستمی ئێس-400دا، بەرەوڕووی سزا ببنەوە".

"یاسای بەرەنگاربوونەوەی دوژمنەکانی ئەمریکا لە رێگای سزاکانەوە" کە ساڵی رابردوو کۆنگرێسی ئەمریکا دەریکردووە، سەپاندنی سزا بەسەر وڵاتان و کۆمپانیا سێیەمەکاندا لەخۆدەگرێت کە کار لەگەڵ دامەزراوە و دەزگانی بەرگریی یان هەواڵگریی رووسیا دەکەن.

دوێنێش لە میانی بەشدارییکردن لە دانیشتنێکی لیژنەی خزمەتگوزارییە چەکدارییەکانی ئەنجوومەنی پیرانی وڵاتەکەی، فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا و فەرماندەی باڵای هێزە هاوپەیمانەکانی ناتۆ، جەنەراڵ کێرتیس سکاپارۆتی ئاماژەی بەوەکردبوو ئەگەر بێت و تورکیا سیستیمی ئێس-400 لە رووسیا بکڕێت، ئەوا پێویستە فڕۆکەی جەنگیی F-35ی نەدرێتێ.  

289 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر