Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆمپیۆ: له‌ دوو هه‌فته‌ی ئاینده‌دا به‌شداری دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ تاڵیبان ده‌كه‌م


په‌یام


وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا ئاشكرای‌ كرد: له‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌ره‌وپێشچوونی‌ گفتوگۆكانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ تاڵیبان، له‌ دوو هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌دا خۆیشی‌ به‌شداریی‌ دانوستانه‌كان له‌ پایته‌ختی‌ قه‌ته‌ر ده‌كات.

مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، له‌باره‌ی‌ گفتوگۆكانی‌ به‌رقه‌راركردنی‌ ئاشتی‌ له‌ ئه‌فغانستان، ڕایگه‌یاند "شاندی‌ ئه‌مریكا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ زاڵمای‌ خه‌لیلزاد، له‌ دانوستانه‌كانی‌ له‌گه‌ڵ تاڵیبان به‌رده‌وامه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بگه‌نه‌ ئه‌نجامێك كه‌ هه‌ردوولا له‌سه‌ری‌ كۆك بن".

مایك پۆمپیۆ وتیشی‌ "هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناوی‌ ئه‌وه‌دایه‌ ئه‌فغانستانێك بونیاد بنرێت كه‌ دوور بێت له‌ جه‌نگ و توندووتیژی‌ و مه‌ترسیش نه‌بێت بۆ سه‌ر ئه‌مریكا".

پۆمپیۆ ئاشكرای‌ كردووه‌ "ئه‌گه‌ر له‌ ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ی‌ ئاینده‌دا گفتوگۆكانی‌ شاندی‌ ئه‌مریكا و تاڵیبان له‌ ده‌وحه‌ی‌ پایته‌ختی‌ قه‌ته‌ر به‌ره‌وپێشچوون به‌خۆیه‌وه‌ ببینێت، ئه‌وا خۆیشی‌ به‌شداری‌ له‌ گفتوگۆكاندا ده‌كات".

پێنجه‌مین ده‌وره‌ی‌ گفتوگۆكانی‌ نێوان شاندی‌ ئه‌مریكا و بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبان، له‌ ڕۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌، به‌پێی‌ زانیارییه‌كان: له‌ ئێستادا تاووتوێی‌ چۆنێتیی‌ چوونه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان ده‌كرێت، كه‌ یه‌كێك له‌ داواكارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی‌ بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانه‌.

174 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر