Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی پۆلی12 ئاماده‌یی بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌كی كۆتایهاتووه‌"




به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، له‌ سلێمانی و له‌سه‌ر ئاستی زانستی هه‌زار و 174خوێندكاری قۆناغی 12 سه‌ركه‌وتنیان بۆ به‌شداریی له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ به‌راییه‌كانی پۆلی12 ئاماده‌یی بۆ خوێندكارانی ده‌ره‌كی كۆتایهاتوه‌، كه‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی دو هه‌زار و 311 خوێندكار له‌ به‌شی زانستی به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌كانیان كردووه‌.

هه‌روه‌ها، له‌سه‌ر ئاستی به‌شی وێژه‌یی 916 خوێندكار به‌شدارییان كردوه‌ و 435 خوێندكار به‌ مافی به‌شداربوونیان له‌ تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، داوا له‌ خوێندكاران ده‌كات رۆژی چوارشه‌ممه‌ 6ی ئادار سه‌ردانی په‌روه‌رده‌كانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانیان.

285 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر