Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وته‌بێژی یه‌كێتی: بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ كاندیدێك بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دیاریده‌كه‌ن


په‌یام


وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ كاندیدێك بۆ پارێزگاری كه‌ركوك دیاریده‌كه‌ن.

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەتیف شێخ عومەر به‌ میدیاكانی راگه‌یاند: "لەسەر پرسی کەرکووک ئالیەتەکەی ئەوەیە بەڕێزان مەسعود بارزانی و کۆسرەت رەسوڵ لەسەر کەسی کاندیدی پارێزگار رێک دەکەون، بۆ ئەو مەبەستەش گفتوگۆ و کۆبوونەوە بەردەوام دەبێت، بەڵام تا ئێستا ھیچ ناوێک نەدراوەتە کاک مەسعود بارزانی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک".

ئەو وتی: "تا ئێستا یەکێتی خۆی یەکلانەکردووەتەوە چ پۆستێک وەردەگرێت، لەم رۆژانەدا کۆبوونەوەی بەپەلە دەکات لەو بارەیەوە و بەرکەوتەکانی خۆی دیاری دەکات، دواتر لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان گفتوگۆ و دانوستانیان لەسەر دەکات، ئەوکات ناوی کاندیدەکان دیاری دەکرێن".

وتەبێژی یەکێتی راشیگەیاند کە لە رووی مەبدەئییەوە ھیچ کێشەیەکیان لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی سێقۆڵی لە نێوان پارتی و یەکێتی و گۆڕان نییە و کۆبوونەوەیەکی باش دەبێت.


275 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر