Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌وروپا سزای نوێ به‌سه‌ر رووسیادا ده‌سه‌پێنێت

وێنه‌یه‌ك له‌ گه‌رووی كیرتش



پەیام

 یەكێتی ئەوروپا بەهۆی رووداوی گەرووی كیرتش لە دەریای رەش سزای بەسەر روسیادا سەپاند.

ئەمرۆ چوار شەممە 6ـی ئازاری 2019 یەكێتی ئەوروپا سزای بەسەر هەشت كەسایەتی رووسیدا سەپاند ئەویش بەهۆی رووداوی گەرووی كیرتش.

ئاژانسی نوفوستی رووسی بڵاویكردەوە, نوێنەرانی وڵاتانی ئەوروپا لە كۆمیسیۆنی یەكێتی ئەوروپا رێككەوتوون لەسەر ئەوەی سزای نوێ بەسەر روسیادا بسەپێنن بەهۆی روداوی گەروی كیرتش.

سەرچاوەكە بڵاویكردوەتەوە, بریاری یەكێتی ئەوروپا بە سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا بە هەفتەی داهاتوو رادەگەیەنرێت‌و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لەسەر هەمان بابەت, فیدریكا موگیرینی, بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رایگەیاندووە، هەموو وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا كۆكن لەسەر ئەوەی كە سزای نوێ بەسەر رووسیادا بسەپێنرێت، بەهۆی روداوی گەروی كیرتش.

25ـی 11ـی 2018 كەشتییەكی جەنگی رووسی لە گەرووی كیرتش لە دەریای رەش، تەقەی لە سێ كەشتی جەنگی ئۆكرانی كرد, لەو رووداوەدا رووسیا بانگەشەی ئەوەیكرد كە كەشتییە جەنگییەكانی ئۆكرانیا سنورە ئاویەكانی روسیایان بەزاندووە, ئۆكرانیاش ئەوەی رەتكردەوە.

له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌، ئه‌ركان جاف

155 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر