Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

روحانی: ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئێران بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش ساڵی ١٩٧٩


پەیام 

حه‌سه‌ن روحانی، سه‌ركۆماری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌مریكا خوازیاری ئه‌وه‌یه‌ ئێران بگه‌ڕیته‌وه‌ بۆ هه‌ل و مه‌رجه‌كانی پێش ١٩٧٩، به‌ڵام قبووڵكردنی ئه‌وه‌ گونجاو نییه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ ئه‌و جیاوازی بۆچوونه‌ی کە له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی واشنتۆن هه‌یانه‌ بابه‌تی دانوستان و رێككه‌وتن نییه‌.

له‌ میانی به‌شداریكردنی له‌ رێوڕه‌سمێكدا كه‌ به‌بۆنه‌ی ده‌ستپێكردنی گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌ نێوان شاره‌كانی ره‌شت و قه‌زوینی لاهیجان سه‌ربه‌ پارێزگای گیلان باكووری ئێران رێكخرابوو، روحانی گوتارێكی پێشكه‌شكرد و باسی له‌ سزاكانی ئه‌مریكا كرد.

روحانی باسی له‌وه‌ كر ئه‌مریكا ناتوانێت به‌و سزایانه‌ به‌ ئامانجه‌كه‌ی بگات، به‌ڵام بۆ ئێران كێشه‌ی جددی دروستكردووه‌ و وتی:"له‌ هه‌ل و مه‌رجی ئاساییدا نین له‌ جه‌نگێكی ده‌روونی و ئابوورییداین. له‌ هه‌ل و مه‌رجێكی زۆر گرنگ و هه‌ستیارداین. ئه‌مریكا كێشه‌ی بۆ وڵات و گه‌له‌كه‌مان دروستكردووه‌، به‌ڵام هه‌نگاونان بۆ دواوه‌ له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا به‌ واتای له‌ده‌ستدانی هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانمان دێت". 

روحانی ئاماژەی بەوەشدا ئەمریكا دەیەوێت ئەمساڵ بكاتە ساڵی دۆڕانی ئێران و سەركەوتنی خۆی، حكوومەتی واشنتۆن دەیەوێت لە ئێران رژێم بگۆڕێت، بەڵام لەوەدا سەركەوتوو نەبووە.  

حەسەن روحانی باسی لەوەشکرد: "كێشەمان لەگەڵ ئەمریكا ئەوەیە، حكوومەتی واشنتۆن دەیەوێت بگەڕێینەوە بۆ ٤٠ ساڵ لەمەوبەر، ئەمریكا دەڵێت پێویستە ئێران بگەڕێتەوە بۆ پێش ١٩٧٩، بەڵام ئێمە ناگەڕێینەوە و بە سەربەخۆیی لەسەر رێگای دیموكراسی بەردەوام دەبین لە پێشڕەوی. لەبەرئەوە ئەو جیاوازی بیروڕایەی کە لەگەڵ ئەمریكا هەمانە، شایانی دانوستان و سازش لەسەركردن نییە".

237 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر