Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆڕمۆنی ئیسترۆجین چییە و زیانەکانی بۆ ماسولکە کامانەن


پەیام 

بەرزبوونەوەی هۆڕمۆنی ئیسترۆجین کێشەیەکی سەرەکییە بۆ وەرزشوانی لەش جوانی و خاوکردنەوەی بەرەو پێش بردنی جەستەی.

کاپتن ئۆسکار، راهێنەری پێشکەوتووی لەشجوانی باس لەوەدەکات کاتێک کە خۆراکیشت باش بێت و تەمرینیش بە باشی بکەیت ئەگەر هۆڕمۆنی ئیسترۆجین بەرز بێت ئەوە هەر ڕێگر ئەبێت لەپێشکەوتنت.

هاوکات بەشێک لە زیانەکانی هۆرمۆنەکە و چۆنیەتی کۆنترۆڵکردنی بەمشێوەیە خستووەتە روو:

زیانەکانی هۆڕمۆنەکە کاتێک رێژەکەی بەرز ئەبێ:

٭ئازاری جومگە.
٭هیلاکی و بیتاقەتی.
٭دابەزینی چالاکی جەستە و هەست کردن بە تەمەڵی.
٭کێشەی پەستانی خۆێن.
٭گەورەبوونی گۆی مەمک.
٭میزکردنی زیاد لە پێویست.
٭خاوبونەوەی بەرەو پێشچوونی ماسولکە.
٭کۆبونەوەی چەوری جەستە و زیاد بوونی کێش.
٭نزم بونەوەی هۆڕمۆنی تێستێستیرۆن.

چۆنێتی کۆنتڕۆڵ کردنی هۆڕمۆنی ئیترۆجین:

٭کۆنتڕۆڵکردنی چەوری جەستە و وەرزش کردن.
٭گرنگی دان بە خۆراکە تەندروستەکان.
٭ڕێکخستنەوەی کاتی نووستن و درەنگ نەنوستن.
٭بەکارهێنانی هۆڕمۆنی دەرەکی ئەبێتە هۆکارێک بۆ زیاد بونی ئیسترۆجین.
٭خواردنەوە کحولییەکان و جگەرە کێشان.
٭دورکەوتنەوە لە شەکری سپی و خواردنی شیرینییە ئامادەکراوەکان.

هاوکات ئەم رێگایانەش یارمەتی دەرن بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئیسترۆجین:
٭بەکار هێنانی زینک zinc
٭خواردنی بڕۆکلی و کەلەرم و قەرنابیت
٭بەکار هێنانی omega3
٭خواردنەوەی چای سەوز

باسی لەوەشکردووە، ئەگەر هەستت کرد ئەو کاریگەرییانەی باسمان کردووە زۆرە و بەرەو خراپتر ئەڕوات وا باشە سەردانی پزیشک بکەیت و فەحس بکەیت تا بزانیت ڕێژەی هۆڕمۆنی ئیسرۆجین چەندە چونکە هەندێک کات پێویستە چارەسەر وەربگریت.

206 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر