Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جەبار یاوەر: سۆراخی ئه‌و ٤٤ پێشمەرگە دەکەین کە لەشەڕی داعشدا بێسەروشوێنبوون


په‌یام


ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، جەبار یاوەر رایگەیاند لەناو عێراق و سوریاش بە دوای چارەنووسی ٤٤ پێشمەرگەوەن کە لەشەڕی داعشدا بێسەر و شوێنن.

لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی ھەرێمی کوردستان، جەبار یاوەر لە بارەی پێشمه‌رگه‌ بێسه‌روشوێنبووه‌كانی‌ شه‌ری‌  داعش؛ وتی: "سۆراخ و بەدواداچوونییان بەردەوامە بۆ ئەو پێشمەرگانەی لەمیانی شەڕی دژ بە داعش بێسەر و شوێن بوون.

یاوه‌ر ووتیشی‌"لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگەوە ھەوڵێکی زۆر دراوە بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی ھەواڵیان نییە و ئەو پێشمەرگانەی کە بێسەر و شوێنن کە نزیکەی ٤٤ ناو لەلامان تۆمار کراوە، بۆ ئەو مەبەستەش لە عێراق و لە سوریاش بەدوای چارەنووسی ئەو کەسانەوەین و، ئومێدی مانەوەیان دەکەین بە زیندوویی".


365 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر