Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوپای پاسداران: ئه‌سه‌د له‌لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسه‌وه‌ هێنراوه‌ته‌ تاران


په‌یام


سوپای پاسداران ڕایگه‌یاند: ئه‌وان ئه‌سه‌دیان بردوه‌ بۆ تاران و، ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش په‌یه‌وه‌ندی به‌ خه‌مساردیی حكوومه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌

ئیسماعیل كانی، جێگری فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس سه‌ربه‌ سوپای پاسداران له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئاگادارنه‌كردنه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌ بردنی سه‌رۆكی رژێمی سووریا، به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئێران له‌ لایه‌ن فه‌یله‌قی قودسه‌وه‌، بۆ خه‌مساردی سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

وتیشی: بردنی ئه‌سه‌د بۆ ئێران كارێكی هه‌ستیارانه‌ بووه‌و، ئه‌وانه‌شی پێویست بوو له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاگادار بن ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌، ئه‌وانه‌یش پێویست نه‌بووه‌ ئاگادار بن ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌.

ناوبراو جه‌ختیشیكرده‌وه‌: كه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف دۆستی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، قاسم سوله‌یمانی-یه‌ كه‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات، ئاگاردانه‌كرنه‌وه‌ی ناوبراویش په‌یه‌وه‌ندی به‌ خه‌مساردیی حكوومه‌ته‌وه‌ هه‌یه‌.   

196 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر