Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پالادینۆ: به‌ره‌وپێشچوون له‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكا به‌دی هاتووه‌


په‌یام

ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌وپێشچوونی باش له‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و ئه‌مریكا به‌دی هاتووه‌.

رۆبێرت پالادینۆ ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌ره‌وپێشچوونی باش له‌ دانوستانه‌كانی ئاشتی نێوان تاڵیبان و به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌ دۆحه‌ پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌دی هاتووه‌، به‌لاَم له‌ پێناو گه‌یشتن به‌ رێككه‌وتن كاركردنی زیاتر پێویسته‌.

وتیشی: به‌و پێیه‌ی له‌ئێستادا ناوچه‌كه‌ پێویستی به‌ ئاشتی و هێربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ هه‌یه‌، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موولایه‌ك هه‌وڵه‌كانیان له‌و پێناوه‌دا بخه‌نه‌ گه‌ڕ. 

ئه‌م وتانه‌ی رۆبێرت پالادینۆ له‌كاتێكدایه‌:  پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاندبوو: تیمه‌كانیان له‌ دانوستاندان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانی تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان، ئه‌مه‌ وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی ناساندبوو.

84 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر