Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستێكی 20 ساڵه‌ی بۆ فرۆشتنی غاز واژۆكرد


په‌یام


حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای دانه‌غاز گرێبه‌ستێكی 20 ساڵه‌یان بۆ فرۆشتنی غاز واژۆكرد. 

له‌ راپۆرتێكدا  كه‌ كۆمپانیای دانه‌گاز بڵاویكرده‌وه‌ ده‌ڵێت: كۆمپانیاكه‌یان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم گرێبه‌ستێكی 20 ساڵه‌یان بۆ فرۆشتنی غاز واژۆكردوه‌. 

له‌به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیای دانه‌غاز گرێبه‌ستێكی 20 ساڵه‌یان بۆ فرۆشتنی غاز واژۆكردوه‌و، به‌پێی گرێبه‌سته‌كه‌ش به‌رهه‌مهێنانی گاز له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌ رێژه‌ی له‌ سه‌دا 63 زیاد ده‌كرێت.

 له‌به‌شێكی تری  راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، به‌رهه‌مهێنانی 250 ملیۆن پێ سێجای دیكه‌ له‌ فرۆشی گاز بۆ كارپێكردنی وێستگه‌ نێوخۆییه‌كانی كاره‌با جێبه‌جێده‌كرێت و، ئاستی رۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گاز له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر بۆ 650 ملیۆن پێ سێجا له‌ ساڵی 2021 و دواتر بۆ 900 ملیۆن پێ سێجا له‌ ساڵی 2022 به‌رزده‌كرێته‌وه‌.

پرۆژه‌ی غازی كوردستان له‌ ساڵی 2007 دامه‌زرا كاتێك هه‌ردوو كۆمپانیای دانه‌غاز و، نه‌وتی هیلال گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مۆر كرد.


113 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر