Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید واده‌ی ره‌وانه‌كردنی پشكی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ ئاشكراده‌كات


په‌یام


ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، دوای 15ی ئه‌م مانگه‌ به‌غدا پشكی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ده‌كات، كه‌ بۆ هه‌ر مانگێك 522 ملیار دیناره‌.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ په‌یامی-ی راگه‌یاند، "بڕیاره‌ له‌ دوای 15ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بڕی 522 ملیار دینار وه‌ك یه‌كه‌م پشكی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی 2019ی عێراق ره‌وانه‌ی هه‌ولێر بكرێت". 

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ مانگه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، كه‌ له‌ بودجه‌ی 2019ی عێراقدا جێگیركراوه‌.

ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید رایگه‌یاند، "هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه‌ نه‌وته‌كه‌ی نه‌داته‌ به‌غدا، به‌غدادیش به‌پێی میزانییه‌ی 2019 مانگانه‌ 522 ملیار دینار بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و مامۆستایان ده‌نێرێت".

بودجه‌ی 2019ی عێراق به‌ بڕی 112 ملیار دۆلار خه‌مڵێنراوه‌ و پشكی هه‌رێمیش له‌ بودجه‌دا به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 12.67 جێگیركراوه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا ده‌بێت هه‌رێم رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رێگه‌ی به‌غداوه‌ بفرۆشێت، به‌ڵام له‌ ئه‌گه‌ری ره‌وانه‌نه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌ رێگه‌ی به‌غداوه‌ ئه‌وا ته‌نها 522 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت.


2427 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر