Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: پرسی كه‌ركوك پێویستی به‌ چاره‌سه‌رێكی بنه‌ڕه‌تییه‌


په‌یام

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پێویسته‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ پرس و كێشه‌كانی كه‌ركوك بدۆزرێته‌وه‌.

عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا  رایگه‌یاند:پێویسته‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی بۆ پرسی كه‌ركوك بدۆزرێته‌وه‌ و، له‌ ئێستاشدا ئاڕاسته‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه‌  له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی ناوچه‌ كێشه‌له‌سه‌ره‌كان هه‌یه‌.

وتیشی: له‌به‌رئه‌وه‌ی  دۆخه‌كه‌ ئه‌رێنییه‌ و یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان، بۆیه‌ وه‌ك حكومه‌تی عێراق هه‌وڵی ته‌واو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌خه‌نه‌گه‌ڕ.

هه‌ر له‌درێژه‌ی وته‌كانیدا ناوبراو ئاشكراشیكرد: جه‌نگی دژ به‌ تیرۆر له‌ سوریا داعش لاوازتر ده‌كات، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ فشارێكی توند بۆ سه‌ر ئه‌و رێكخراوه‌ و هانیده‌دات كاری تیرۆریستی دیكه‌ له‌ كه‌ركوك و ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامبدات، بۆیه‌ ده‌بێت پلانی پێشوه‌خته‌ هه‌بێت بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ و تێكشكاندنیان، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تا به‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركوك ئه‌و ناوچانه‌ به‌دیدێت.


149 جار خوێندراوەتەوە
06/03/2019

بابەتی زیاتر