Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موحه‌مه‌د حه‌لبوسی: رێگه‌ به‌ هیچ هێرشێك ناده‌ین بۆسه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له‌ خاكی عێراقه‌وه‌



په‌یام

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق محه‌مه‌د حه‌لبوسی كه‌ به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی له‌ ئێرانه‌ رایگه‌یاند، "رێگه‌ به‌ هیچ هێرشێك ناده‌ین بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێ له‌ خاكی عێراقه‌وه‌".

حه‌لبووسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ بوونی ئێران له‌ عێراق له‌سه‌ر خواستی حكوومه‌تی عێراق بووه‌ و، وتی: "ئه‌گه‌ر پشتیوانی و پاراستنی دۆستانی عێراق به‌تایبه‌تی ئێران نه‌بووایه‌، نه‌مانده‌توانی شكست به‌ داعش بهێنین. سوپاسی ئێران ده‌كه‌ین به‌هۆی ئه‌و پشتیوانیه‌ی له‌و جه‌نگه‌دا پێشكه‌شی كرد. ئه‌ركی هێزه‌كانی ئێران له‌ عێراق دیاریكراوه‌ و ئه‌ویش به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌. هاوكارییه‌كانی ئێران له‌ چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ بواره‌كانی مه‌شق و راهێنان، ته‌كنیكی و هه‌واڵگریه‌. بوونی ئێران له‌ عێراق هه‌ڕه‌شه‌ نییه‌ بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ و ناوچه‌كه‌".

324 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر