Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دووەمین ڕۆژی دیداری سلێمانی بەڕێوەدەچێت


په‌یام

به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی حكوومی و حزبی و سیاسه‌تمه‌دارانی سیاسی له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ولاَتانی ناوچه‌كه‌ و جیهان، شه‌شه‌مین دیداری سالاَنه‌ی سلێمانی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردو ئه‌مرۆ دووه‌مین رۆژی دیداره‌كه‌ به‌رێوه‌ده‌چێت.

دیداره‌كه‌ له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ سلێمانی و به‌ به‌شداری به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌ركۆماری عێراق، به‌ ناونیشانی "عێراق و وڵاتانی دراوسێ، به‌ره‌و سیستمێكی نوێی هه‌رێمایه‌تی" له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌نته‌ری لیكۆڵینه‌وه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عێراق- سلێمانی له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌، دیداره‌كه‌ سه‌كۆیه‌كی گرنگ ده‌بێت بۆ گفتوگۆكردن و سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی سیاسی عێراق و رۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست.

سه‌نته‌ره‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ئامانجیان له‌ دیداره‌كه‌، ئه‌نجامدانی گفتوگۆی گرنگ و ورووژاندنی بیرۆكه‌ی نوێیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه‌ هه‌نوكه‌ییه‌كان له‌ عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.

246 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر