Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هیومان رایتس وۆچ عێراق و هه‌رێم به‌ پێشێلكردنی مافی مندالاَنی سه‌ربه‌ داعش تۆمه‌تبار ده‌كات


په‌یام



له‌ راپۆرتێكدا كه‌ رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ بلاَویانكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت: هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم پێشێلی مافی مندالاَنی سه‌ربه‌ داعش  ده‌كه‌ن.

له‌به‌شێكی ڕاپۆرده‌كه‌دا ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، به‌پێی زانیارییه‌كانی رێكخراوه‌كه‌ هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبارن به‌وه‌ی كه‌ سه‌دان منداڵیان به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ داعش به‌ زۆرملێ ده‌ستگیركردووه‌و، ئه‌مه‌ وێرای ئه‌وه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌ده‌ن .

له‌ به‌شێكی تری راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: كاربه‌ده‌ستانی هه‌ردوو حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ ئامانجی دانپێدانان ئه‌و منداڵانه‌ ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌ده‌ن و، دواتر به‌ په‌له‌ و به‌شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌ریی دادگاییان ده‌كه‌ن و، سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن".

 به‌پێی ئه‌وه‌ی رێكخراوی ناوبراو خه‌مڵاندنی بۆ كردووه‌، تا كۆتایی ساڵی 2018، هه‌زار و 500 منداڵ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له‌ داعش له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.

252 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر