Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لاڤرۆڤ: ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل گرنگه‌


په‌یام

رووسیا رایگه‌یاند: ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل گرنگه‌.

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت، ڕایگه‌یاند : به‌ گرنگی ده‌زانن كه‌ دانوستانه‌كانی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل به‌پێی ده‌ستپێشخه‌ری ئاشتی عه‌ره‌بی و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ست پێ بكاته‌وه‌.

وتیشی: وڵاته‌كه‌ی ده‌یه‌وێت زیاتر ئاگاداری ورده‌كاری پلانی ئاشتی ئه‌مریكا بێت له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه‌ به‌ "گرێبه‌ستی سه‌ده‌" ناوده‌برێت. دوای ئه‌وه‌ی پلانی ئاشتیش له‌ ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست راگه‌یه‌ندرا، رووسیا هه‌ڵوێستی خۆی له‌وباره‌وه‌ نیشان ده‌دات.
سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو  سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له‌ سێیه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌ی بۆ ناوچه‌ی كه‌نداو له‌ سعوودیه‌وه‌ گه‌یشته‌ كوێت.

168 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر