Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

یه‌كێتیی ئه‌ورووپا.. له‌ ساڵی‌ 2017دا 825 هه‌زار ڕه‌گه‌زنامه‌ به په‌نابه‌ران به‌خشراوه‌


په‌یام

وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له‌ ساڵی‌ 2017دا ڕه‌گه‌زنامه‌یان به‌ 825 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌خشیوه‌.

نووسینگه‌ی ئاماره‌كانی ئه‌ورووپا بڵاویكرده‌وه‌ "وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، له‌ ساڵی‌ 2017دا ڕه‌گه‌زنامه‌یان به‌ 825 هه‌زار په‌نابه‌ر به‌خشیوه‌، كه‌ به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ی هیچ وڵاتێكیان نه‌بووه‌".

نووسینگه‌ی ئاماره‌كانی ئه‌ورووپا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ "زۆربه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌كان به‌ په‌ناخوازانی مه‌غریبی و، ئه‌لبانی و، هیندستانی و، توركی و، رۆمانی و، پاكستانی و پۆڵه‌ندی دراون".
به‌پێی‌ زانیاریی‌ نووسینگه‌ی‌ ناوبراو "ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 34ی كۆی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕه‌گه‌زنامه‌یان پێ‌ به‌خشراوه‌، په‌نابه‌رانی‌ ئه‌و حه‌وت وڵاته‌ پێكی‌ ده‌هێنن".

به‌پێی‌ ئاماره‌كه‌ "داواكاریی هاووڵاتییانی به‌ریتانی بۆ وه‌رگرتنی ڕه‌گه‌زنامه‌ له‌ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی‌ ئه‌ورووپا، بۆ زیاتر له‌ دوو هێنده‌ی‌ پێشتر به‌رزبووه‌ته‌وه‌، كه‌ له‌ ساڵی 2016دا شه‌ش هه‌زار و 555 هاووڵاتیی به‌ریتانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له‌ یه‌كێتیی ئه‌ورووپایان وه‌رگرتبوو، ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ 2017دا بۆ 14 هه‌زار و 911 كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه‌".


188 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر