Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی پێشووتری كۆریای باشوور به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا


په‌یام


سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بلاَویانكرده‌وه‌، لی میونگ باك، سه‌رۆكی پێشووتری كۆریای باشوور، كه‌ مانگی ئاداری ساڵی رابردوو به‌ تۆمه‌ته‌كانی "به‌رتیلخۆریی و خراپ به‌كارهێنانی پۆسته‌كه‌ی" ده‌ستگیركرابوو، له‌دوای ئه‌وه‌ش سزای زیندانیی بۆ ماوه‌ی 15 ساڵ به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو، به‌ كه‌فاله‌ت ئازادكرا و گرتووخانه‌ی جێهێشت.

سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد،  دوای ئه‌وه‌ی دادگای باڵای سیئۆل داواكارییه‌كه‌ی لی میونگ باك-ی به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستی و ژماره‌یه‌ك هۆكاری دیكه‌وه‌، بۆ ئازادكردنی به‌كه‌فاله‌ت، په‌سه‌ندكرد،دادگا بڕیاریداوه‌ لی میونگ باك به‌ كه‌فاله‌تی یه‌ك ملیار وه‌ن كه‌(نزیكه‌ی 886 هه‌زار دۆلاره‌) ئازاد بكات و، مه‌رجی ئه‌وه‌یشی به‌سه‌ردا سه‌پاندووه‌ كه‌ نابێت له‌ ماوه‌ی ته‌میزكردنه‌وه‌ی دۆسیه‌كه‌یدا له‌ ماڵه‌كه‌ی بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ و، ته‌نها ده‌توانێت چاوی به‌ ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌ی و پارێزه‌رانی بكه‌وێت.

146 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر