Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌مسا: ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی چوونه‌ته‌ ناو داعش؛ مافی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵات نییه‌


په‌یام

سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌مسا ڕایگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتییه‌ نه‌مساییانه‌ی‌ چوونه‌ته‌ ڕیزی‌ داعشه‌وه‌، مافی‌ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كه‌یان نییه‌ و له‌و ڕووه‌وه‌ هیچ هاوكارییه‌كیان ناكه‌ن.

سبستیان كورز، سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌مسا، دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند "له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای خزمه‌تگوزاریی كۆنسوڵگه‌ری كردووه‌ و، بڕیاریان له‌باره‌ی‌ ئه‌و هاووڵاتییه‌ نه‌مساوییانه‌وه‌ داوه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات ده‌ژین و به‌هۆكاری جیاواز پێویستیان به‌ یارمه‌تی و پشتگیری هه‌یه‌".

سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌مسا وتیشی‌ "ماده‌یه‌كی دیكه‌یان بۆ پرۆژه‌یاسای كۆنسوڵگه‌ری زیاد كردووه‌ و، تێیدا بڕیار دراوه‌ "یارمه‌تیی كۆنسوڵگه‌ریی ئه‌وانه‌ نادرێت كه‌ چوونه‌ته‌ نێو ڕێكخراوی تیرۆریستی".

سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌مسا جه‌ختی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ "ئه‌و هاووڵاتییه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز نه‌مساییانه‌ی كوشتاریان ئه‌نجام داوه‌ و، هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بیروڕا جیاوازه‌كان، مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ داوای یارمه‌تی له‌ نه‌مسا بكه‌ن".
ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ مانگی ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، داوای‌ له‌ وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد ئه‌و دیله‌ داعشانه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز ئه‌ورووپین و له‌ سووریا ده‌ستگیر كراون.

135 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر