Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا گروپێكی حه‌شدی شه‌عبی خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌


په‌یام


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، بزوتنه‌وه‌ی نوجه‌بای سه‌ر به‌ حه‌شدی‌ شه‌عبیی‌ خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌. وته‌بێژی‌ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌ "جه‌نگی ده‌روونی‌" ناو ده‌بات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای‌ كرد، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای‌ خستووه‌ته‌ لیستی‌ تیرۆره‌وه‌، كه‌ یه‌كێكه‌ گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی‌ سه‌ر به‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌. ئه‌و هه‌نگاوه‌شی‌ به‌ ئامانجگرتن و بێبه‌شكردنی بزووتنه‌وه‌كه‌ و خودی ئه‌كره‌م كه‌عبیی سه‌رۆكی‌ له‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات ناوبردوو.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه‌ "سه‌رجه‌م موڵك و ماڵی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ له‌ناو ئه‌مریكادا بلۆك ده‌كرێت و، قه‌ده‌غه‌یشی ده‌كات هیچ هاووڵاتییه‌كی ئه‌مریكی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ هاشم موسه‌وی، وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ ئه‌مریكای‌ به‌ "جه‌نگی‌ ده‌روونی‌" ناوبرد و له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوه‌ كه‌ "ئه‌مریكا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه‌ بزووتنه‌وه‌كه‌یان به‌ تیرۆر تۆمه‌تبار بكات".

وته‌بێژی‌ بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با ده‌شڵێت "بڕیاره‌ سته‌مكارانه‌كه‌ی ئه‌مریكا هیچ له‌ واقیقی‌ كار و چالاكیی‌ ئه‌وان ناگۆڕێت".

342 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر