Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌لاوی: كێشه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه‌ تا ئێستا دامه‌زراوه‌ی نییه‌


په‌یام

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نیه‌ی عێراقی ڕایگه‌یاند: كێشه‌ی عێراق ئه‌وه‌یه‌ تائێستا دامه‌زراوه‌ی نییه‌ 

ئه‌یاد عه‌لاوی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نیه‌ی عێراقی، له‌ په‌راوێزی دیداری سلێمانی و له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، ده‌وڵه‌تی عێراق تائێستاش به‌ دامه‌زراوه‌یی نه‌كراوه‌ و خاوه‌نی دامه‌زراوه‌ نییه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر دانانی وه‌زیره‌كانه‌.

وتیشی: ده‌وڵه‌تی لوبنان بۆ ماوه‌ی ساڵێك وه‌زاره‌تیان نه‌بوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌ن دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تی بوون، ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش به‌بێ حكوومه‌ت توانای به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته‌كه‌ و پێشخستنیان  هه‌بوو .

هه‌رله‌ درێژه‌ی وته‌كانیداعه‌لاوی ئاماژه‌ی بۆئه‌وشكرد: له‌ عێراقدا هه‌مووان باس له‌ دانانی وه‌زیره‌كان ده‌كه‌ن، به‌لاَم كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ تائێستاش  له‌ عێراق دامه‌زراوه‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌ هه‌بێت وه‌زیر گرنگ نابێت و دامه‌زراوه‌كان جێگره‌وه‌ی وه‌زیره‌كان ده‌بن

175 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر