Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خورماتوو.. ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتنه‌ بۆسه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌


په‌یام

فه‌وجێكی حه‌شدی شه‌عبی كه‌وتنه‌ نێو بۆسه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌و دوای چه‌ند كاتژمێرێك شه‌ڕ و پێكدادان فه‌وجه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌ زیانێكی كه‌مه‌وه‌ له‌ بۆسه‌كه‌ رزگاری بوو.

عه‌لی هاشم وته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له‌ قه‌زای دووزخورماتوو هێرشه‌كه‌ی بۆ په‌یام پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: فه‌وجێكی 150 جه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له‌ نێوان دوبز و خورماتوو كه‌وتونه‌ته‌ نیو بۆسه‌یه‌كی پاشامه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعشه‌وه‌، به‌ڵام فه‌وجه‌كه‌ لێیان هاتوونه‌ته‌ ده‌ست و ته‌نها دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژراون.

هه‌رچه‌نده‌ ئاماره‌ نافه‌ڕمییه‌كانی باس له‌ كوژرانی ژماره‌یه‌كی زۆری هێزه‌كان ده‌كرد به‌لام وته‌بێژه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و زانیارییانه‌ی راتكرده‌وه‌و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ ته‌نها دوو چه‌كداری فه‌وجه‌كه‌ كوژراون و پاش شه‌ڕ و پێكدادان چه‌كداره‌ داعشه‌كان ناجار به‌ هه‌ڵهاتن و پاشه‌كشه‌ كراون.

جێی ئاماژه‌یه‌ هه‌رچه‌نده‌ ساڵی رابردوو حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی  پێشووی عێراق كۆتایهاتنی داعشی راگه‌یاند، به‌لام تا ئێستا په‌لامار و چالاكییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌ به‌ پچڕ پچڕی به‌رده‌وامه‌.

290 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر