Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: رازی‌ نابین كۆنترۆڵی‌ ناوچه‌ی‌ ئارام به‌ یه‌په‌گه‌ بسپێردرێت


په‌یام

سه‌ركۆماری توركیا، له‌باره‌ی ناوچه‌ی‌ ئارامی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان بۆ میدیاكان دوواو رایگه‌یاند"با پێتان بڵێم ئه‌وان چی ده‌كه‌ن له‌وێ. كۆنتڕۆڵی ئه‌وێ ده‌ده‌نه‌ یه‌په‌گه‌، په‌كه‌كه‌. ناكرێت ئیمه‌ به‌وه‌ رازی بین".

ئه‌ردۆگان، سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا رایگه‌یاند، ناوچه‌یه‌كی ئارام یان هه‌نگاوێكی له‌مجۆره‌ له‌ سنووره‌كانی ئێمه‌دا به‌ قوڵایی ٣٠ کیلۆمه‌تر به‌ دڵنیایییه‌وه‌ پێویسته‌ له‌ژێر كۆنتڕۆڵی توركیادا بێت. ئێمه‌ به‌وه‌ رازی نابین له‌ ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆنتڕۆڵی ئه‌وێ بدرێته‌ یه‌كێكی دیكه‌. چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ر چركه‌ساتێك هێرشمان بكرێته‌ سه‌ر،  كۆنتڕۆڵی ئه‌وێ ده‌ده‌نه‌ یه‌په‌گه‌، په‌كه‌كه‌. ناكرێت ئێمه‌ به‌وه‌ رازی بین. 

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی له‌وه‌ كرد كه‌ یه‌په‌گه‌ 50 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ له‌ خاكی سووریای كۆنترۆڵكردووه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سه‌دا 27ی خاكی ئه‌و وڵاته‌ و گوتی: "ئه‌گه‌ر كۆنترۆڵی ئه‌وێش بگرینه‌ ده‌ست ئێمه‌یش ئاسووده‌ ده‌بین. ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ لێره‌دا ناگونجێت له‌ ئارامیدا بین".


152 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر