Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. په‌خشی‌ كه‌ناڵێكی‌ ئاسمانی‌ رووسی‌ راگیرا


په‌یام

به‌پێی‌ وته‌ی‌ راوێژكارێكی‌ پارتی‌ كۆمارییه‌كانی‌ ئه‌مریكا؛ دەزگای کۆمیسیۆنی فیدڕاڵی ( Federal Communications Commission FCC)ی ئەمریکی بڕیاریدا پەخشی کەناڵی RT رووسی لە سەر کەناڵەکانی کەیبل و سەتەلایت ڕابگرێت.

زه‌رده‌شت بابانی‌، به‌پێی‌ وته‌ی‌ راوێژكارێكی‌ پارتی‌ كۆمارییه‌كانی‌ ئه‌مریكا، رایگه‌یاندووه‌، دەزگای کۆمیسیۆنی فیدڕاڵی ( Federal Communications Commission FCC)ی ئەمریکی بڕیاریدا پەخشی کەناڵی RTرووسی لە سەر کەناڵەکانی کەیبل و سەتەلایت ڕابگرێت.

بابانی‌ روونیكردوه‌ته‌وه‌، بە تۆمەتی ئەوەی کە کەناڵەکە زۆربەی هەواڵەکانی و میوانەکانی ساختەن یاخود بە پێی پێویستی پلەکانی کاریی میدیای جیهانی کار ناکەن کە مۆڵەتیان پێدراوە لە ئەمریکا. 

راشگه‌یه‌نراوه‌، لە مانگی ٤ی ٢٠١٦ هەمان بڕیار بەرامبەر کەناڵی ئەلجەزیرەی ئینگلیزی لە ئەمریکا دەرکرا، بە پێی بڕیارەکە گوایە بە دواداچوون کراوە بۆ ئەو گلەییانەی کە لە کەناڵی RT کراوە لە لایەن هاوڵاتیانەوە، بۆیە کۆمیسیۆن بۆی دەرکەوتووە کە هەواڵ و میوانەکانی کەناڵەکە ساختەن و دوورن لە ڕاستی.

146 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر