Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی‌ بۆ وه‌ستاندنی‌ ته‌واوه‌تی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ ئێران ده‌ستپێده‌كات


په‌یام


به‌پێی‌ ئه‌و هه‌واڵانه‌ی‌ كه‌ ئاژانسه‌ هه‌واڵییه‌كانی‌ جیهان بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تی‌ ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی‌ ده‌ستپێده‌كات بۆ راگرتنی‌ ته‌واوه‌تی‌ هه‌نارده‌كانی‌ نه‌وتی‌ ئێران.

ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ رویته‌رز، بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، مایك پومپیو، رایگه‌یاند، ئه‌مریكا گفتوگۆكانی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ ( چین، هیندستان، توركیا، تایوان، ئیتاڵیا، یۆنان، یابان، كۆریای باشور) ده‌ستپێده‌كات كه‌ له‌ سزاكانی‌ سه‌ر ئێران به‌خشیونی‌و توانیویانه‌ نه‌وتی‌ هه‌نارده‌كراوی‌ ئێران بكڕن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ كڕینی‌ نه‌وتی‌ ئێران رابگرن.

به‌پێی‌ قۆناغی‌ دووه‌می‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر ئێران كه‌ مانگی‌ نۆفه‌مبه‌ری‌ رابردوو له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ سه‌پاندی‌، هه‌شت وڵاتی‌ به‌خشی‌ له‌ سزاكان‌و رێگایان پێدرا كه‌ نه‌وتی‌ ئێران بكرن كه‌ ئه‌و هه‌شت وڵاته‌ش له‌ كریاره‌ گه‌وره‌كانی‌ نه‌وتی‌ ئێرانن.

هاوكات وەزیری نەوتی ئێران، رایگەیاند، كاریگەری ئەو سزایانەی كە ئەمریكا لەسەر ئێران سەپاندوویەتی، لە كاریگەری جەنگی هەشت ساڵەی ئێران لەگەڵ عێراق قورسترە.

بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێران بە ئاژانسی قوتابیانی ئێرانی راگەیاندووە، ئێمە رێگانادەین كە ئەمریكا هەناردەی نەوتی ئێران سفربكات، هەرچەندە لە ئێستادا ئەمریكا هەشت وڵاتی جیاكردوەتەوەو ئەتوانن نەوت لە ئێران بكڕن، لە ریزی ئەو وڵاتانەشدا (یۆنان، ئیتاڵیا) هەن، بەڵام سەرەرای ئەوەش ئەو دوو وڵاتە نەوت لە ئێران ناكڕن.

زەنگەنە لە بارەی كاریگەری سزاكانەوە ووتی، كاریگەری ئەو سزا ئابووریانەی كە لە ئێستادا ئەمریكا بەسەر ئێراندا سەپاندوویەتی لە كاریگەری جەنگی هەشت ساڵەی ئێران‌و عێراق زیاترە.

بەرپرسە باڵاكەی حكومەتی ئێران ووتی، لە ئێستادا هیچ وڵاتێكی ئەوروپی جگە لە توركیا نەوت لە ئێران ناكرێت.


له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌، ئه‌ركان جاف

191 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر