Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران عومه‌ر زانیاری‌ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ 20 ساڵییه‌كه‌ی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و داناگاز ئاشكراده‌كات


په‌یام

سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان زانیاری‌ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ نوێیه‌كه‌ی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و كۆمپانیای‌ داناگاز ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێت " به‌پێی گرێبه‌ستی ساڵی 2007ی حكومه‌تی هه‌رێم و دانه‌گاز، هه‌رێمی كوردستان توشی زیانی گه‌وره‌ كرا و له‌ئه‌نجامی سكاڵای دانه‌گاز له‌هه‌رێم به‌سوڵحی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دانه‌گاز بۆ 20 ساڵی دیكه‌و پێدانی 2 ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه‌ خولقێنراوه‌دا توشی ئه‌و فه‌زیحه‌ كرا"

ئاشكراشیكردووه‌، ئێسته‌ له‌گه‌ڵ دانه‌گاز و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی گرێبه‌ستێكی 20 ساڵی نوێ كراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م كابینه‌دا كه‌واده‌ی ته‌واو بووه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ وه‌ها گرێبه‌ستێك بكات، پاش واژۆكرنی گرێبه‌سته‌كه‌ له‌ 19ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه‌ تاكو دانه‌گاز به‌یانێكی بڵاونه‌كرده‌وه‌ كه‌س نه‌یزانیوه‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ها گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

سۆران عومه‌ر له‌ میانه‌ی‌ وتارێكدا كه‌ له‌ به‌شی‌ وتاری‌ سایتی‌ په‌یام بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ناونیشانی‌ "دوای دۆڕاندنی 2 ملیار دۆلار، حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر! گرێبه‌ستێكی 20 ساڵه‌ی دیكه‌ له‌گه‌ڵ دانه‌گاز واژۆ ده‌كات! " زانیاری‌ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و كۆمپانیای‌ داناگاز ئاشكراده‌كات.

سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت، به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی دیلۆیت: له‌ 3 مانگدا 1 ملیار دۆلاری نه‌وت براوه‌

راشیگه‌یاندووه‌، فه‌زیحه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی هه‌رێم به‌ 2 ملیار دۆلار چاره‌سه‌ركرا، ئێسته‌ گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی 20 ساڵی ده‌كه‌ن به‌بێ ئاگاداری هیچ لایه‌ك!

ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌شڵێت، به‌پێی گرێبه‌ستی ساڵی 2007ی حكومه‌تی هه‌رێم و دانه‌گاز، هه‌رێمی كوردستان توشی زیانی گه‌وره‌ كرا و له‌ئه‌نجامی سكاڵای دانه‌گاز له‌هه‌رێم به‌سوڵحی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی دانه‌گاز بۆ 20 ساڵی دیكه‌و پێدانی 2 ملیار دۆلار وه‌ك قه‌ره‌بوو هه‌رێمی كوردستان له‌م قه‌یرانه‌ خولقێنراوه‌دا توشی ئه‌و فه‌زیحه‌ كرا،.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، ئێسته‌ له‌گه‌ڵ دانه‌گاز و هاوبه‌شه‌كانی دیكه‌ی گرێبه‌ستێكی 20 ساڵی نوێ كراوه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م كابینه‌دا كه‌واده‌ی ته‌واو بووه‌ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ وه‌ها گرێبه‌ستێك بكات، پاش واژۆكرنی گرێبه‌سته‌كه‌ له‌ 19ی شوباتی ئه‌مساڵه‌وه‌ تاكو دانه‌گاز به‌یانێكی بڵاونه‌كرده‌وه‌ كه‌س نه‌یزانیوه‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ها گرێبه‌ستێكی دیكه‌ی ئه‌نجامداوه‌.

به‌پێی‌ وته‌ی‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ئاشتی‌ هه‌ورامی‌ به‌ نوێنه‌رانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئیماراتیه‌كه‌ واژۆكردووه‌و ده‌ڵێت، له‌كاتێكدا لایه‌نه‌كان سه‌رقاڵی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێن كه‌چی له‌په‌نای ڕێكه‌وتنی لایه‌نه‌كاندا ئاشتی هه‌ورامی گرێبه‌ستێكی 20 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ دانه‌گاز واژۆ ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی وه‌ها ده‌سه‌ڵاتێكی هه‌بێ ئه‌م كابینه‌. 

له‌باره‌ی‌ بێده‌نگی‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی‌ تر كه‌ رێكه‌وتنی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تییان له‌گه‌ڵ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستاندا واژۆكردووه‌، سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت، ئێمه‌ گه‌ر هێشتا له‌په‌رله‌مان لیژنه‌كان پێك نه‌هاتبێ و بۆمان نه‌بێ له‌م كابینه‌ی پێشوو بپرسینه‌وه‌، خۆ گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی واژۆی ڕێكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌تی ئاینده‌یان كردووه‌ ئایا بۆچی له‌سه‌ر ئه‌م گرێبه‌سته‌ بێده‌نگن له‌كاتێكدا لێشی بێ ئاگان.

سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان رایگه‌یاندووه‌، به‌پێی ڕاپۆرتی پێنجه‌می كۆمپانیای دیلۆیت، هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی مانگه‌كانی ته‌مموزو ئاب و ئه‌یلولی 2018 بڕی 35 ملیۆن و 751 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی فرۆشتووه‌، كه‌ ده‌كاته‌ ڕۆژانه‌ 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، تێكڕا هه‌ر به‌رمیلێكی به‌ 63.098 $ فرۆشتووه‌، كۆی گشتی داهاتی نه‌وته‌ فرۆشراوه‌كه‌: 2 ملیارو 262 ملیۆن دۆلاره‌ به‌ڵام له‌م بڕه‌ پاره‌ ته‌نها 1 ملیارو 288 ملیۆن دۆلاری ده‌گاته‌ دارایی هه‌رێمی كوردستان .

رونشیكراوه‌ته‌وه‌، له‌كاتێكدا هه‌رێم مانگانه‌ به‌بڕی 757 ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه‌، هه‌ر ئه‌م بڕه‌ پاره‌ به‌شی موچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت ده‌كات به‌بێ داهاتی ناوخۆو ئه‌و 317 ملیاره‌ی له‌به‌غداوه‌ هاتووه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی 104 ملیۆن دۆلاریش پاره‌ی پێشه‌كی له‌ چه‌ند كۆمپانیایه‌ك وه‌رگرتووه‌ هێشتا نه‌وته‌كه‌ی پێ نه‌داون. به‌و پێیه‌ نزیكی 1 ملیار دۆلار پاره‌ی نه‌وت نه‌گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه‌ دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌بیانوی جۆراوجۆره‌وه‌ سه‌رفكراوه‌! به‌رده‌وام %45 ی داهاتی نه‌وت دیار نیه‌و ناگه‌ڕێته‌وه‌ دارایی هه‌رێم و به‌ناوی جۆراوجۆره‌وه‌ سه‌رف ده‌كرێن.

لا يتوفر وصف للصورة.
لا يتوفر وصف للصورة.

1241 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر