Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مووچه‌ی كۆتا مانگی ساڵی ڕابردووی‌ فه‌رمانبه‌ران دواده‌كه‌وێت


پەیام 

(جه‌بار یاوه‌ر) ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ په‌یامی ڕاگه‌یاند: له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ له‌ دواكه‌وتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی كۆتا مانگی ساڵی ڕابردوو ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌.

به‌پێی قسه‌ی ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ وه‌زاره‌تی دارایی پێیوتوون كه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو له‌ ڕۆژی 10ی مانگه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات‌و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت.

له‌كاتێكدا به‌پێی ئه‌و سیستمه‌ نوێیه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ كاری پێده‌كرێت، ده‌بووایه‌ له‌ پێنجی مانگه‌وه‌ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ بكرایه‌، به‌ڵام تائێستا فه‌رمانبه‌ران‌ و مووچه‌خۆرانی هیچ وه‌زاره‌ت‌و داموده‌زگایه‌ك مووچه‌ی كۆتا مانگی ساڵی ڕابردوویان وه‌رنه‌گرتووه‌، تائێستاش وه‌زاره‌تی دارایی هۆكاری دواخستنه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه‌.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌و 317 ملیار دیناره‌ی مانگانه‌ به‌غدا ده‌ینێرێ مانگانه‌ به‌ سیستمی پاشه‌كه‌وت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران‌و مووچه‌خۆران دابه‌ش ده‌كات.

 

5894 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر