Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فلیپین.. په‌تای سوورێژه‌ سه‌دان كه‌سی کردووەتە قوربانی


پەیام 

به‌پێی ئامارێكی هه‌ردوو ڕێكخراوی مانگی سوور و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ له‌ فلیپین 261 كه‌س به‌ هۆی تووشبوونیان به‌ نه‌خۆشی سوورێژه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و زۆرینه‌ی قوربانییه‌كانیش منداڵی خوار ته‌مه‌نی پێنج ساڵانن.

له‌و باره‌وه‌، (ڕیچارد گۆردن) سه‌رۆكی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ: به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌، دوو ملیۆن‌و 600 هه‌زار منداڵ ئه‌گه‌ری تووشبوونیان ێ ده‌كرێت.

سه‌رۆكی خاچی سووری ئاشكراشی كرد كه‌ دوو ملیۆن خۆبه‌خشی ڕێكخراوه‌كه‌یان به‌ ته‌واوی فلیپیندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌ تا ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و منداڵانه‌ ڕا بگات كه‌ هێشتا پێكوته‌ی دژه‌ سوورێژه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

لای‌ خۆیه‌وه‌، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فلیپینیش ڕایگه‌یاند: تا دووی ئه‌م مانگه‌ 16 هه‌زار و 349 حاڵه‌تی تووشبوون به‌ سوورێژه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری وڵات تۆمار كراوه‌.
به‌پێی ئاماره‌ ڕه‌سمییه‌كانیش دوو ملیۆن‌و 400 هه‌زار منداڵ پێویستیان به‌ پێكوته‌ی دژ به‌ سوورێژه‌ هه‌یه‌.

سوورێژه‌ نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسییه‌‌و به‌ زۆری تووشی  منداڵ ده‌بێت‌و لێكه‌وته‌ی مه‌ترسیدار‌و بكوژی وه‌ك (هه‌وكردنی مێشك‌و سییه‌كان‌و كوێربوون) له‌سه‌ر تووشبوو ده‌بێت.

113 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر