Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هەڵەبجە.. نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە چارەسەری بریندارانی چەکی کیمیایی کرایەوە


پەیام 

پاش 11 ساڵ له‌ دانانی‌ به‌ردی‌ بناغه‌كه‌ی‌، له‌ ڕێوڕه‌سمێكدا نه‌خۆشخانه‌ی‌ چاره‌سه‌ری‌ به‌ركه‌وتووانی‌ كیمیایی‌ له‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كرایه‌وه‌.

نه‌خۆشخانه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ برینداران و به‌ركه‌وتووانی‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و، ده‌یان ئامێری‌ پزیشكیی‌ پێشكه‌وتوویی‌ تێدایه‌.

كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه‌ دوای‌ 31 ساڵ له‌ كیمیاییبارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دێت، كه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا به‌هۆی‌ نه‌بوونی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ تایبه‌ت ده‌یان برینداری‌ چه‌كی‌ كیمیایی‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و، هه‌ندێكیشیان بۆ چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ خۆیان چوونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ وڵات.

283 جار خوێندراوەتەوە
07/03/2019

بابەتی زیاتر